ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بخاتە بازاڕەکانەوە

2022-10-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بە ڕێژەی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گروپی ئۆپێک پڵەس لەگەڵ روسیا، بڕیاریداوە بەرھەمھێنانی نەوت بە رێژەی دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکاتەوە کە لە مانگی داھاتووەوە دەستپێدەکات، ئەو بڕیارەش دوای فشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی بەکاربەر دێت، بۆ پەمپکردنی نەوتی زیاتر بۆ بازاڕی جیھانیی.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کەمکردنەوەی “ئۆپێک" دەبێتەھۆی بوژانەوەی نرخی نەوت، کە بۆ نزیکەی ٩٠ دۆلار دابەزی، دوای ئەوەی سێ مانگ لەمەوبەر ١٢٠ دۆلار بوو، ئەوەش بەھۆی ترسی پاشەکشەی ئابوری جیھانی و بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

لایخۆشیەوە کۆمپانیای "ڤیتۆڵ"ی بازرگانی وزە ، پێشبینی کردووە تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە  ١٠٠ دۆلار نزیک ببێتەوە.