گرانترین خانوو لە جیهاندا دەفرۆشرێت
سەرچاوەیەك لە ڕۆژنامەی دەیل مەیل بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ، یەكێك لە گرانترین خانووەكانی جیهان دەفرۆشرێت،بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە نرخی ئەو خانووە ٣٤٠ ملیۆن دۆلار ئەمریكییە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو خانووە دەکەوێتە ناوچەی "بیلیر" لە ویلایەتی كالیفۆرنیا و ڕوبەرەكەی دەگاتە ٩ هەزار و ٧٥٧ مەتر چوارگۆشە . هاوكات ئەو خانووە بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنكەی کە لە ناوچەیەكی بەرزە و بە سەوزایەكی زۆر دەوردراوە و تایبەتمەندییە سەرنجڕاكێشەكانییەوە ، وایكردووە بە گرانترین نرخی هەبێت.
ئەم خانووە لە ٢٢ ژوور و ٤٢ گەرماو پێكهاتووە، شارەزایانیش دەڵێن ، بابەتەكە تەنها ئەوەنییە كە خانووەکە بە گرانترین نرخ دەفرۆشرێت ، بەڵكو بە گرانترین مۆڵكی خاوەندارێتیش دادەنرێت لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەهۆی تایبەتمەندییە سەرنجڕاكێشەكانیەوە ئەم خانووە ناوی " زە وەن "ی لێنراوە ، و كاتی دروستكردنەكەشی ٨ ساڵی خایاندووو نزیكەی ٧٠٠ كرێكاریش كاری تێدا كردووە ، هەروەها لە گەراجی خانووەكەدا جێگەی نزیكەی ٣٠ئۆتۆمبیل دەبێتەوە و ٥ مەلەوانگە و ٣ هۆڵی سینەماش لە خۆدەگرێت .
نەخشیەی خانووەكەش لەلایەن ئەندازیار " بول ماكلین " ەوە كێشراوە ، هەروەها لایەن دیزاینەر بەناوبانگ " كاسرین ڕوتوندی "ەوە دیزاینی ناوەوەی بۆ کراوە .
|