تورکیا موشەکێکی نوێی تاقیکردەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی موشەکەکەی بڵاوکردەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە ھەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی موشەکێکی بە ناوی ئاتماجا بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی، موشەکەکە بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە و ئامانجەکەی خۆی پێکاوە. خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و فەرماندەکانی ھێزی دەریایی و وشکانی و ئاسمانی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکەیان کرد.
موشەکە نوێیەکەی تورکیا لەسەر کەشتییەکی ناو کەنارە ئاوییەکانی شاری سینۆپ تاقیکرایەوە و ئەمەش دواین تاقیکردنەوەی بوو کە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە، بڕیارە لە داھاتوویەتی نزیکدا ڕادەستی ھێزە دەریاییەکانی تورکیا بکرێت.