لە ئەفریقا ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا ٥٢٪ زیادیکردووە

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەندروستی جیھانی ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە ئەفریقا لە زیادبوونێکی مەترسیداردایە و ڕێژەی تووشبوون و مردن بە خێرایی بەرزدەبێتەوە.

تیدرۆس ئەدھانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە ھەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەفریقا ٥٢٪ بەرزبووەتەوە و ڕێژەی مردنیش بە ڤایرۆسەکە ٣٢٪ زیادی کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕەوشی تەندروستی ئەفریقا نالەبارتر ببێت.


ڕاپۆرتە تەندروستییەکانیش باس لەوە دەکەن ئامارە ڕاستییەکان چەند ھێندەی ئامارە ڕەسمییەکانن و ڕەوشەکە لەوە مەترسیدارترە حکومەتەکانی ئەفریقا و تەندروستی جیھانی باسی دەکەن و ھۆکاری سەرەکیش نەبوونی ڤاکسینی پێویست و پشکنینە.