تەندروستی

لە ھەرێمی کوردستان ٧٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون


رۆژانە لەھەرێمی کوردستان ژمارەی چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا نزیکەی ١٠ ھێندەی تووشبووانە و تائێستاش نزیکەی ٨٥ ھەزار تووشبوو چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٧٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٦٥ تووشبووش چاکبوونەوەو سێ تووشبووی تریش گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٤ ھەزار و ٩٢١ تووشبوو، لەو ژمارەیەش ٨٤ ھەزار و ٨٣٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٣ ھەزار و ٤٣٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



مانگ پێشتر - Jan 15 2021 3:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر