ئەمریکا ٨ سیستمی پاتریۆت لە عێراق و کوەیت و سعودیە و ئوردن دەکشێنێتەوە

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا بەشێک لە سیستمی بەرگری مووشەکی (پاتریۆت) لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە، کە لە نێویاندا عێراق ھەیە.

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمریکا ئاشکرایکردووە، وەزارەتی بەرگری بڕیاریداوە بە کشاندنەوەی ھەشت سیستمی بەرگری مووشەکی (پاتریۆت)، لە (عێراق و کوەیت و سعودیە و ئوردن)، بەم نزیکانەش پڕۆسەکە جێبەجێ دەکرێت.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زانیارییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاند، پڕۆسەکە بە ھەماھەنگی دەبێت لەگەڵ ئەو چوار وڵاتە، بە جۆرێک کاریگەری نابێت لەسەر بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا، دەشڵێت، توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەیان لە ناوچەکە لە ئاستێکی باڵادا دەمێنێتەوە.