مێرکڵ: مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیا و ڕووسیا گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم ئەوروپا

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
(ئەنگێلا مێرکڵ) ڕایگەیاند، ئەوروپا لە بەردەم گەورەترین ئاستەنگی ھەڵسوکەوتەکانی (تورکیا و ڕووسیا)دایە.

(ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ (ئیمانوێل ماکرۆن) سەرۆکی فەڕەنسا، لە بەرلین ڕایگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ (تورکیا و ڕووسیا)، گەورەترین ئاستەنگن لە بەردەم یەکێتی ئەوروپا، بەڵام سەقامگیری و ئاسایشی یەکێتییەکە ئەوە دەخوازێت مامەڵە لەگەڵ ڕووسیا بکرێت.


(ئیمانوێل ماکرۆن)یش ڕایگەیاند، لەسەر پرسی کۆچبەران و شەڕی ناوخۆ لە لیبیا و داھاتووی سوریا، ناکۆکییان لەگەڵ تورکیا زۆرە. وتیشی، دەبێت ھێڵێکی ھاوبەش بدۆزرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڕووسیا، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبێت ئیدارەکەی (جۆو بایدن) لەسەر بنەمای ھاوپەیمان و ھاوبەشێکی ستراتیژی، پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەھێزتر بکاتەوە.