چوارچێوەی ھەماھەنگیی وادەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاریکرد

2022-10-01   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دووپاتیکردەوە، ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سورە لە سەر تەواوکردنی ھەنگاوە دەستورییەکان و چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو سەرۆک کۆمار ھەڵبژێدرێت.

غەزەنفەر بەتیخ ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد،  ھێزە سیاسییەکانی شیعە و سونە چاوەڕێی بژاردەی حزبە کوردستانییەکانن  بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، رونیشیکردەوە، دانوستانەکانی نێوانیان ئەرێنین بەتایبەت دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

بەوتەی ئەندامەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەوێتە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو.