دادگایەکی ئەمریکا، ئێران پابەند دەکات بە بڕی ٣٤ ملیۆن و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبووی خێزانی سیامەک پورزاد رۆژنامەنوس و رەخنەگر بکاتەوە، کە دەوترێت ساڵی ٢٠١١ لەکاتی مانەوەی زۆرەملێدا لە تاران خۆی کوشتوە.
جۆن بیتس دادوەری دادگای تاوانەکان لە شاری کۆلۆمبیای ئەمریکا فەرمانیکرد ئێران ١٧ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلار وەک قەرەبوو بدات و ھەمان بڕە پارەش وەک قەرەبووی زیانەکانی سزادان بداتە ھاوسەر و منداڵەکانی سیامەک پورزاد رۆژنامەنوس و رەخنەگر، کە دوای ١١ ساڵ مانەوەی لە زیندان گیانی لەدەستدا.
سیامەک پورزاد ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن دادگای تارانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی و ھاندان بۆ کاری گەندەڵی، سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە ساڵی ٢٠١١ ھەواڵی خۆکوشتنی راگەیەنرا، بەڵام خێزانەکەی رەتیانکردەوە خۆی کوشتبێت.