کۆمپانیایەکی جیھانی چەند بیرە نەوتێک لە بەسڕە ھەڵدەکەنێت

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی جیھانی چەند بیرە نەوتێک لە بەسڕە ھەڵدەکەنێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای "شلیمبرگ"ی جیھانی گرێبەستێکیان ئیمزاکردووە بۆ ھەڵکەندنی ٩٦ بیرە نەوت لە کێڵگەی نەوتی "قوڕنە" لە پارێزگای بەسڕە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئامانج لە ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستە، زیادکردنی توانای بەرھەمھێنانە لە کێڵگەی نەوتی قوڕنەی یەک، بە تەواوبوونی کارەکەش، ئاستی بەرھەمھێنانی ڕۆژانەی نەوت لەو کێڵگەیە، بە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار بەرمیل زیاد دەبێت، پڕۆژەکەش زیاتر لە ٦٠٠ ھەلی کار دەڕەخسێنێت، و دەرفەتی کارکردنیش بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە خاوەنی توانا و ئەزموونی کارکردنن لە بواری نەوتدا.


ئەوەش لە کاتێکدایە ئێستا کێڵگەی نەوتی قوڕنەی یەک، ڕۆژانە ٣٨٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت، توانای ڕاستەقینەی بەرھەمھێنانیش دەگاتە زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەرھەمی غازی سروشتیش دەگاتە ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا.