ئیمتیداد و ١١ پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن

2022-09-28   |  
فۆتۆ: 
ئایار
بزووتنەوەی ئیمتیداد و ١١ پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکەن.

بزووتنەوەی ئیمتیداد لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن، ھۆکاری بەشدارینەکردنیان بۆ پێشێلکردنی ماوە دەستوورییەکان گەڕاندنەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشیان تۆمەتبارکرد، بە پێشێلکردنی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و شکستھێنان لە بەڕێوەبەردنی کۆبوونەوەکان.

ھاوکات ١١ پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە راگەیاندراوێکدا بەشدارینەکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، لەگەڵ گۆڕانکاری و بنیادنانی وڵاتێکی دامەزراوەیی و دوور لە بەرنامەیەکی دووبارەن و بەرنامەی تەواوفووق و پشکپشکێنە رەتدەکەنەوە و بەشێک نابن لە ململانێکانی ئێستا.