لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ١٠٥ تیرۆریست لە عێراق دەستگیرکراون

2022-09-28   |  
فۆتۆ: 
شنیار
دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆری عێراق ئاشکرایکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ١٠٥ تیرۆریست دەستگیرکراون.

سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆری عێراق رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢١٦ ئۆپراسیۆنی ئەمنی دژی تیرۆریستان بەڕێوەچوون و لەو ئۆپراسیۆنانەدا ١٠٥ تیرۆریست دەستگیرکراون و ٥٣ تیرۆریستیش کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا ١١٦ مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوبراوە.

ھەروەھا وتەبێژەکەی دەزگای روبەروبوونەوەی عێراق ئاشکراشیکردووە، زۆرینەی ئۆپراسیۆنەکان لە پارێزگاکانی دیالە و باشوری کەرکوک و موسڵ ئەنجامدراون.