تەندروستی

ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دوو ملیۆن کەسی تێپەڕاند


ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیھاندا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە دوو ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاند.

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەری ۆڵد ئۆمتەر، لەسەرتاسەری جیھاندا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە ئەمریکا تۆمارکراوە، کە ٣٩٧ ھەزار و ٩٤٤ حاڵەت بووە، بەرازیلیش بە ٢٠٧ ھەزار لە پلەی دووەم و ھندستانیش بە ١٥١ھەزار حاڵەتی گیانلە دەستدان لە پلەی سێەمی ریزبەندییەکەدا ھاتووە.

ماڵپەرەکە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرتاسەری جیھاندا تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە ٩٣ ملیۆن و ٥٣٣ ھەزار حاڵەت، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٦٣ ملیۆن کەس چاکبوونەتەوە.



مانگ پێشتر - Jan 15 2021 12:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر