ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا ٤ ملیۆنی تێپەڕاند لە جیھاندا

2021-06-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا ٤ ملیۆن کەسی تێپەڕاند ئەمە لە کاتیکدا ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان تا ئێستاش ناتوانن ژمارەی پێویست لە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتەکانیان دابین بکەن.

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە جیھاندا کەمی کردووە، بەڵام دەرکەوتنی جۆری نوێی گۆڕاوی کۆرۆنا بە ناوی دەلتاوە لە ھەندێک وڵات وایکردووە ڕەوشەکە سەقامگیر نەبێت و مەترسی زۆربوونەوەی ئامارەکانی لە ئارادابێت، بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەر تەنھا لە ماوەی ١٦٦ ڕۆژدا ٢ ملیۆن گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.


ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی جی ٧ بەڵنیانداوە کە ١ ملیار دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی کەم دەرامەت ڕەوانە بکەن ئەوەش یارمەتی دەردەبێت لە کەمبوونەوەی ڕێژەی زیاتری تووشبووان و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە جیھاندا.