وەرزش

زیدان: ئەستەمە ھەموو یارییەک ببەینەوە


زینەدین زیدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رەتیکردەوە دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیا شکستی تیپەکەیان بێت لەم وەرزەدا و بە ئەستەمی دەزانێت ھەموو یارییەک ببەنەوە.

لە پرێس کۆنفرانسێکی ئۆنلایندا دوای کۆتایی ھاتنی یاریەکە زیدان رایگەیاند کە شکست ئەوەیە ھیچ ھەوڵێک نەدەیت و خۆت بەدەستەوە بدەیت، بەڵام تیپەکەی بەرامبەر بیلباو ئاستێکی باشی پێشکەش کردووەو ھەوڵێکی زۆریشی داوە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بێنن و لە یارییەکانی داھاتوویشدا لەسەر ھەمان ریتم بەردەوام دەبن.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا زیدان جەختی کردەوە، پێویست ناکات ئەقڵی خۆیان لەدەست بدەن و بە خێرای بگەڕێنەوە بۆ کارکردن تا ئەنجامەکان راست بکەنەوە.

سەرکەوتنەکەی بیلباو بەرامبەر ریاڵ مەدرید یەکەم سەرکەوتنی ئەو یانەیە بوو بەرامبەر لۆس بلانکۆس لە ١٣ یاریی رابردووودا.



مانگ پێشتر - Jan 15 2021 11:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123