لە گرتووخانەیەکی ھایتی ١٤٥ ژن ھەڵاتن

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
لە گرتووخانەیەکی ژنان لە ھایتی، ١٤٥ ژن ھەڵاتن و پۆلیسێک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون.

لێپرسراوانی ھایتی بڵاویانکردەوە، ٢٣٠ ژن لەو گرتووخانەیە زیندانی بوون و ١٤٥یان توانیویانە ھەڵبێن کە سێیەکی ژنەکان پێکدەھێنن.

بە وتەی لێپرسراوانی ھایتی، توانراوە ٣ ژن دەستگیربکەنەوە و یەکێکیش گیانی لەدەستداوە چونکە کێشەی ھەناسەدانی ھەبووە، ھەر لەو رووداوەدا و لەکاتی ھەڵاتنی ژنە زیندانییەکاندا پۆلیسێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئەو گرتووخانەیە دەکەوێتە شارۆچکەی "کاباری" لە کەناراوەکانی خۆرئاوای ھایتی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەھۆی ھەڵەی پاسەوانێکەوە بووە کە ژوورەکانی کردووەتەوە و ژمارەی پاسەوانەکانیش کەمبوون، لەئاکامدا زیندانییەکان ھێرشیانکردووەتە سەریان و توانیویانە رابکەن.