بزووتنەوەی بابلیوون: دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی حەلبوسی نادەین

2022-09-27   |  
محەمەد حەلبوسی
فۆتۆ: 
ئایار
بزووتنەوەی بابلیوون پشتیووانی لە محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی نادات.

فراکسیۆنی بزووتنەوەی بابلیوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەیان، بڕیاریاندا لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەدەن و پابەندن بە مانەوەی حەلبوسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

بڕیاروایە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خستنە دەنگدانی دەست لەکار کێشانەوەی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، تائێستاش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەناویاندا ھاوپەیمانیی سەروەریی سووننەکان رەتیدەکەنەوە دەنگ بەدەست لەکارکێشانەوەی حەلبوسی بدەن.