نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت چارەنووسی بێسەروشوێنەکانی سوریا دیاری بکات

2022-09-26   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو ھاووڵاتییە سوریانەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە بێسەروشوێنن.

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، پلانیان ھەیە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنن بۆ دۆزینەوەی نزیکەی ١٥٠ ھەزار ھاووڵاتی سوری، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە تائێستا بێسەروشوێنن. 

راشیگەیاند، بەڵگەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە حکومەتی سوریا دەستیگرتووە بەسەر دۆسیەی دەستبەسەرکراون و ونبووەکاندا و ھێزەکانیان چارەنووس و شوێنی ئەو کەسانە دەشارنەوە. 

نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، رەنگە ئەو کەسانە لە گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بن و دووچاری ئەشکەنجە و کوشتن ببنەوە، یاخود لەلایەن میلیشاکانەوە رفێندرابن.

لە ساڵی ٢٠١٨، حکومەتی سوریا بەڵگەنامەی گیانلەدەستدانی بۆ سەدان دەستگیرکراو کرد دواتریش دەرکەوت کە بەشێکیان لە ژیاندا ماون.