لە رووداوێکی تەقەکردندا لە خوێندنگەیەکی روسیا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی روسیا بڵاویکردەوە، لە خوێندنگەی "ئیجیڤسک" کە دەکەوێتە ھەرێمی "ئودمیریتا" لە ناوەڕاستی روسیا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەھۆیەوە ١٣ کەس کوژراون کە ٥یان منداڵن و مامۆستا و پاسەوانیشی تێدایە، ھەروەھا ٢٠ کەسیش برینداربوون.
بە پێی وەزارەتی ناوخۆی روسیا، ھێرشبەرەکە بە مردووی دۆزراوەتەوە و پێدەچێت خۆی کوشتبێت، بەڵام ناسنامە و پاڵنەری ھێرشەکەی نەزانراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.