ئەمریکا: وادە بۆ کۆتایی ھاتنی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ڤێیەننا دیاری نەکراوە

2021-06-18   |  
دانوستانەکانی ڤێیەننا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا رایگەیاند، ھیچ وادەیەک بۆ کۆتایی ھاتنی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ڤێیەننا دیاری نەکراوە.

(نید پریس) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: لە دانوستانەکانی ڤێیەننا لەگەڵ ئێران چەند ئامانجێک بە دەستھاتوون، بەڵام ئاستەنگ لەبەردەم بەشێک لە ھەنگاوەکاندا ھەیە، ھیچ وادەیەکیش بۆ کۆتایی ھاتنی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ڤێیەننا دیاری نەکراوە.


لایخۆشییەوە (عەباس عێراقچی) گەورە دانوستکاری ئێران لە کۆبوونەوەکانی ڤێیەننا گەشبینی خۆی نیشاندا بە گەیشتن لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمی و پابەندبوونی لایەنەکان، بەو خاڵانەی کە لە رابردوو لەسەر ئەو دۆسێیە ئیمزاکرابوون.
(عەباس عێراقچی) وتی" ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، کاریگەری لەسەر تیمی دانوستانی تاران و رەوتی گفتوگۆکانی ڤێیەننا نابێت.