پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری دەکات

2022-09-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە رۆژی سێشەممە ئامادەبن بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش، بەردەوامیی دەدرێت بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێم، بەپێی حوکمی ماددەکانی ٨٧ و ٨٨ و ٨٩ و ٩٧ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.