ئاوارەکانی عێراق دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە

2022-09-24   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ھۆکاری دانەخستنی ھەموو کەمپی ئاوارەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە ئەستۆی ئاوارەکان بەھۆی ئەوەی ناگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای باشبوونی رەوشی ئەمنی و کۆتاییھاتنی مەترسییەکانی گروپی تیرۆریستی داعش، زیاتر لە دوو ساڵە ھەوڵ دەدەن سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دابخەن بەتایبەتی ئەو کەمپانەی لە ھەرێمی کوردستانن، بۆئەوەی سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێن و ناوچەکانیان و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو کارئاسانییەکیان بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تائێستا نەیانتوانیوە ھەوڵەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن و سەرجەم کەمپەکان دابخەن، چونکە بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە، ئەوەش بووەتە رێگری لەبەردەم داخستنی کەمپی ئاوارەکان.