ھەواڵگریی سەربازی عێراق تیرۆریستێکی دەستگیر کرد

2022-09-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەزگای ھەواڵگری سەربازی عێراق، تیرۆریستێکی لە خورماتوو دەستگیر کرد.

دەزگای ھەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگریدا، بەشی ھەواڵگری و ھێزەکانی بارەگای ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی خورماتوو، بە ھاوکاری فەوجێکی ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، توانییان یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیر بکەن کە لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە داواکراوە و بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٤ی تیرۆر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باشوور فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە.

ئاشکراشیکرد، دوای تەواوکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان تیرۆریستەکە رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.