تەندروستی جیھانی: کۆرۆنا لەئێستادا ھەڕەشەی راستەقینەی دروستکردووەتەوە

2022-09-21   |  
فۆتۆ: 
شنیار
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئێستادا ھەڕەشەی راستەقینەی دروستکردووەتەوە.

وتەبێژێکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە، کۆرۆنا تائێستا بارێکی نائاساییە لە جیھاندا و لەم قۆناغەشدا ھەڕەشەی راستەقینەی دروستکردووەتەوە، چونکە ئامارەکانی تووشبوون  لە زیادبووندان، بەڵام لەگەڵئەوەشدا دەکرێت بوترێت لەھەموو کات زیاتر ئاسۆی کۆتاییھانی قەیرانەکە روونە، ئەگەر بێتو وڵاتان ئەو کەرەستانە بەکاربھێنن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆیان دابینکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی یەکشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کۆتاییھاتنی قەیرانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند.