لە ترسی سەرھەڵدانەوەی خۆپیشاندان ھێزێکی زۆری ئەمنی لە بەغداد بڵاوەی پێکراوە

2022-09-21   |  
فۆتۆ: 
شنیار
لە ترسی سەرھەڵدانەوەی خۆپیشاندانی تشرینییەکان، ھێزێکی زۆری ئەمنی لە شەقامەکانی شاری بەغداد بڵاوەی پێکراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوان لە سەعات (نۆ)وە ھێزێکی ئەمنی زۆر بەناوی چالاکی ئەمنی لەسەر شەقامەکانی بەغداد بڵاودەکرێنەوە و لە دوای ١٢ی شەویش سەرجەم پردەکانی نێوان کەرخ و رەسافە دادەخرێن و ئەم رێکارانەش تا ٥ ی بەیانی بەردەوام دەبێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانە ئامادەکارییە بۆ روبەروبوونەوەی ھەر خۆپیشاندانێک کە لەبەغداد لەلایەن تشرینییەکانەوە رێکبخرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا رەوشەکە کۆنترۆڵبکرێت.