مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، کازمی بەیانی ئەمڕۆ گەیشتووەتە نیویۆرک و بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە کازمی وتاری دەبێت و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەشدا لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی وڵاتان و سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک لە سەرۆکی رێکخراوە نێودەوڵەتی و ھەرێمییەکان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو وڵات و رێکخراوانە دەکات لەبوارە جیاجیاکاندا.
جگە لەوەش قەیرانە ئابوریی و سیاسییەکان کە روبەروی عێراق و ناوچەکە دەبنەوە تاوتوێ دەکرێن .