زیلینسکی: ھەموو ئۆکراین کۆنترۆڵ دەکەینەوە

2022-09-19   |  
ڤۆلۆدمیر زیلینسکی
فۆتۆ: 
لاڤە
(ڤۆلۆدمیر زیلینسکی) سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند/ ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکی ئۆکراین لە دەست روسیا.

(زیلینسکی) رایگەیاند، دوای ئەو پێشڕەوی و سەرکەوتنەی لەماوەی رابردودا بەدەستیانھێنا، ھێرشی پێچەوانە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شار و شارۆچکەکان بەردەوامە و بە خێرایی بەرەو باکوری رۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەڕۆن.

وتیشی، ئەو پێشڕەوییە ئامادەکاری بووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارە سەرەکییەکانی (ماریۆپوڵ  و "میلی توپۆڵ و خیرسون) ، بەڵێنیشیدا بە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئۆکراین. 

لە سەرەتای ئەم مانگەوە تائێستا ئۆکراین زیاتر لە ٦ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە باشوری رۆژھەڵاتی وڵاتەکە لە دەستی روسیا کۆنترۆڵکردۆتەوە. 

وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش دەڵێت، روسیا بە ئامانجکردنی ژێرخانی مەدەنی بە موشەکی دوورمەودا بە درێژایی ھەفتەی رابردوو زیاترکردووە.