رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق بەرزدەبێتەوە

2021-06-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەھۆی کۆرۆناوە رێژەی نەخوێندەواری لە وڵاتدا بۆ لە ٢٠٪ بەرز بووەتەوە.

توعمە لھێبی ئەندامی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، پێش کۆرۆناش دیاردەی نەخوێندەواری لە عێراقدا ھەبووە، بەڵام لەدوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندەکانی نەھێشتنی نەخوێندەواری، ژمارەی نەخوێندەواران زیادیکردوە و گەیشتووەتە ٢٠٪. 


حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندوە، لەماوەی رابردوودا کاریان کردوە بۆ کردنەوەی نزیکەی ٢٠ ھەزار ناوەندی نەھێشتنی نەخوێندەواری، کە توانایان ھەبێت دوو ملیۆن فێرخواز لەخۆبگرن، لە داھاتووشدا ھەوڵەکانیان زیاتر دەکەن بۆئەوەی رێگە نەدەن دیاردەی نەخوێندەواری زیاتر لە عێراق بڵاوببێتەوە.