بەرھەمھێنانی نەوتی ئۆپیک زیاد دەکات

2021-06-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک ٢٥ ملیۆن و٤٦٣ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە.

رێکخراوی ئۆپیک ئاشکرای کردووە، لە دوو مانگی رابردوودا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک ٤٤٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیکردووە .


رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت، کە بە ئۆپیک ناسراوە لە نوێترین راپۆرتیدا رایگەیاندووە، لە مانگی ئاداری ٢٠٢١دا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئۆپیک ٢٥ ملیۆن و ١٨ ھەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، بەڵام لە مانگی ئایاردا بە تێکڕا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ولاتانی رێکخراوی ئۆپیک بۆ ٢٥ ملیۆن و ٤٦٣ ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە .


راپۆرتەکە رونیکردووەتەوە، لە کۆی ١٣ وڵاتی ئەندامی رێکخراوی ئۆپیک ھەشت وڵاتیان لەمانگی ئایاردا بەرھەمھێنانی نەوتیان زیادیکردووە و پێنجیان کەمیکردووە .


باسی لەوەشکردووە، سعودیە لە پلەی یەکەمدا ھاتووە و لەو ماوەیەدا رۆژانە ٣٤٥ ھەزار بەرمیل بەرھەمھێنانی زیادکردووە .


ئەو زیادبوونەش ھاوکاتە لەگەڵ بوژانەوەی بازاڕەکانی جیھان و زیادبوونی خواست لە سەر سوتەمەنی و دواین رێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس  بۆ زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، کە بریارە قۆناغ بەقۆناغ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەرزبکەنەوە و تا کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ ٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار بەرمیلی زیاتر بخەنە بازاڕەوە .