جۆ بایدن: جەنگ لە ئۆکراین درێژخایەن دەبێت

2022-09-14   |  
جۆ بایدن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێوایە جەنگ لە ئۆکراین درێژخایەن دەبێت.

بایدن لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، ھێزەکانی ئۆکراین پێشڕەوی گەورەیان کردووە و ھێزەکانی روسیا پاشەکشەی بەرچاویان کردووە، بەڵام لەو بڕوایەدایە جەنگەکە درێژخایەن دەبێت. 

ھاوکات کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داھاتوودا وڵاتەکەی کاروانێکی دیکە لە ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین رادەگەیەنێت.

ھەروەھا (ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی) سەرۆکی ئۆکراین لە نوێترین پەیامی ڤیدیۆیدا داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد پەلەبکەن لە رادەستکردنی چەک بە وڵاتەکەی، داواشی لە ھاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی کرد ھاوکارییەکانیان زیاد بکەن بۆ شکستپێھێنانی تیرۆری روسیا.