ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە

2022-09-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆلێرا لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٥٣ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە، زۆرترین تووشبووی کۆلێرا لە شاری حەلەبە و ژمارەیان ٢٢ کەسە، دواتریش شاری حەسەکە دێت کە ژمارەی تووشبووان ١٣ کەسە، ھاوکات لە دێرەزوور ١٠ کەس و لە لازقییە شەش و لە دیمەشقیش دوو حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراون. 

تائێستاش لە حەلەب چوار تووشبوو و لە دێرەزووریش دووان و لە حەسەکە یەک تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتی تەندروستی سوریا بڵاویشیکردەوە، چارەسەری پێویستیان لەبەردەستدایە و بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، کۆلێرا ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە لەسەر سوریا و ناوچەکە، داواشیکرد، رێکاری بەپەلە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە بگیرێتەبەر.