زیلینسکی: روسیا ھیچ نیازێکی بۆ گفتوگۆ نییە

2022-09-12   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی ئۆکراین لە بارەی گفتوگۆ وەڵامی وەزیری دەرەوەی روسیا دەداتەوە و دەڵێت راست ناکەن و ھیچ ئیرادەیەکیان بۆ گفتوگۆ نییە و تەنھا کات بەڕێدەکەن.

دوای ئەوەی سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا باسی لەوە کرد ئۆکراین ناچار ناکەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان، بەڵام پشتگوێخستنی گفتوگۆش لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئاڵۆزییەکان قوڵتر دەکاتەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە وەڵامدا رایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی وڵاتەکەی ھەمیشە پشتیوانی لە گفتوگۆ کردوە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان، بەڵام ئەوەی روسیا باسی دەکات تەنھا بانگەشەیەکی بێ بنەمایە و دوو لە راستییەوە و ئامانجیان تەنھا کات بەڕێکردن و چەواشەکارییە.

وتیشی، لە بەرئەوەی نیەتی راستەقینەی روسیا دەزانن، بۆیە لە ئێستادا ئامادە نین بۆ گفتوگۆ، چونکە ئەنجامەکەی دەزانن بەو پێیەی مۆسکۆ جگە لە سەپاندنی مەرجەکانی خۆی ھیچی تری قبوڵ نییە.