"ڤۆلۆدمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە کارەبای نۆ ملیۆن کەس لە خۆرھەڵاتی وڵاتەکە بڕاوە.
"زیلینسکی" رایگەیاند، بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە کارەبای پێنج ھەرێمی خۆرھەڵاتی ئۆکراین بڕاوە، کە خارکیڤ و ناوچەکانی ھەرێمی دۆنێتسک و زاپۆرۆژیا و سومی و چەند ناوچەیەکی تر دەگرێتەوە و ٩ ملیۆن کەس کاریگەرییان لەسەر دروست بووە.
"زیلینسکی" وتیشی، روسیا ھەوڵدەدات ھاووڵاتیانی ئۆکراین لە کارەبا و سوتەمەنی بێبەش بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ حکومەتی ئۆکراین رایگەیاند زیاتر لە ٣ ھەزار کیلۆمەتریان لە خاکی وڵاتەکە کۆنترۆڵ کردۆتەوە و دژی روسیا لە پێشڕەویدان.