هەمەڕەنگ

لە سوید و فینلەندا بەهۆی بەفربارینەوە هەزاران ماڵ بێ كارەبان


دوای شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین، تەزووی كارەبای هەزاران ماڵ لە سوید و فینلەندا بڕاوە.

شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین دەوروبەری باكوری "سوید"ی گرتەوە كە لە هەندێك ناوچە گەیشتووەتە ٦٠ سانتیمەتر و بەهۆیەوە هێڵی ئاسنی ڕاگیراوە و نزیكەی سێ هەزار ماڵیش بێ كارەبا ماونەتەوە. لێپرسراوانیش دەڵێن پێدەچێت بڕینی كارەبا بەردەوام بێت بەو پێیەی مەترسی هەیە لەسەر چاككردنەوەی كارەبا و ناردنی تیمەكانیان بۆ شوێنەكان.

لە باشوری خۆرئاوای "فینلەندا"ش زیاتر لە ٤ هەزار ماڵ بێ كارەبا مانەوە و پێشبینی شەپۆلی زیاتری بەفربارین دەكرێت و پلەكانی گەرماش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەو وڵاتە بۆ ٢٥ پلەی سیلیزی لە خوار سفرەوە دادەبەزێت.

مانگ پێشتر - Jan 14 2021 10:46AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12