تەندروستی

تەندروستی جیهانی: بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ساڵی دووەم مەترسیدارتر دەبێت


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییدا لەوەی ساڵی دووەم بەراورد بە ساڵی یەكەم، لە ڕووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مەترسیدارتر دەبێت.

لەو بارەیەوە، مایكڵ ڕایان بەڕێوەبەری پڕۆگرامی فریاگوزاری لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ڕایگەیاند: جیهان پێی ناوەتە ساڵی دووەمی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە پێی ئاماژەكان، ساڵی دووەم بەراورد بە ساڵی یەكەم، لە ڕووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، مەترسیدارتر دەبێت.

لێپرسراوەكەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، روونیشیكردەوە: بە پێی ئامارەكانی دوو هەفتەی ڕابردوو، سەرلەنوێ ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە شێوەیەكی مەترسیدار، لە وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە.

لەلایەكی تریشەوە و بە پێی میدیاكان، تیمێكی باڵای ڕێكخراوی تەندروستی بۆ لێكۆڵینەوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەیشتوونەتە شاری ووهانی چین كە بە چەقی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە دادەنرێت.



مانگ پێشتر - Jan 14 2021 9:13AM
Print Friendly and PDF
زیاتر