سوپای ئێران: جموجۆڵەكانمان لە دەریای سوور بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمانە
سوپای ئێران ڕوونیكردەوە، ئامانج لە جموجۆڵەكانی سوپای وڵاتەكەی لە دەریای سوور، پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، ئێرانە.
لیوا (محەمەد باقری) سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران، ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەكەی، گەڕانی سەربازیی لە دەریای سوور دەستپێدەكات، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی.
ڕۆژی چوار شەممە، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران بەشداری كرد لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە پەیوەندیكردنی كەشتیەكی فڕۆكە هەڵگری نوێ بە هێزی دەریایی ئێرانەوە.
پێشتریش، لێپرسراوانی سەربازیی سوپای ئەمریكا، هۆشدارییان دابوو لە جموجۆڵەكانی سوپای ئێران، لە ناوچەی كەنداودا.
|