کوردستان

شەممەی داهاتوو خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە


لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و ڕۆژی ١/٣ش خوێندنی قۆناغەكانی تر دەستپێدەكاتەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و یەكێك لە تەوەرەكان گفتوگۆ بوو لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ ئەمساڵ.

وتیشی، لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاردراوە لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و دواتر لە ٢/٢ جارێكی تر لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدات كە خوێندنی قۆناغەكانی تریش لە ١/٣ دەستپێبكاتەوە.

6 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2021 7:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر