كتێبی تاوانی ئەنفال و كاریگەریە ئابوریەكانی لەسەر كوردستان بڵاوكرایەوە
2021-06-15
|
کتێبی (تاوانی ئەنفال و کاریگەریە ئابوریەکانی لەسەر کوردستان)
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
لەمەراسیمێکدا لەقەزای چەمچەماڵ کەلەھۆڵی رۆشنبیری قەزاکە بەرێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لەرۆشنبیرانی ئەو قەزایە ئامادەیبوون کتێبی (تاوانی ئەنفال و کاریگەریە ئابوریەکانی لەسەر کوردستان) بڵاوکرایەوە.
لەو مەراسیمەدا وتەیەک لەلایەن رەمەک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵەوە پێشکەشکرا و روونیکردەوە ئەمە دووەمین کتێبە بۆ خزمەتی چەمچەماڵ لەچاپی دەدەن.
پاشان وتەیەک لەلایەن ھیوا حسێن ئەمین نوسەری کتێبەکەوە پێشکەشکرا و روونی کردەوە ئەمە یەکەمین کتێبە زیانە ئابوریەکانی شاڵاوی ئەنفالی تێدا پۆڵێن کراوە .
|