عێراق

لە ڕۆژانی داهاتوودا تاقیگەی پشكنینی جۆرە نوێكەی كۆرۆنا لە عێراق ئامادە دەكرێت


وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند ، لە ڕۆژانی داهاتودا تاقیگەی پشكنینی جۆرە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە دەكەن.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند ، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ، لە ڕۆژانی داهاتوودا دوو تاقیگە نوێ دەكرێنەوە بۆ پشكنین و ئاشكراكردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاقیگەكانیش تاقیگەی تەندروستی گشتیە كە سەر بە فەرمانگەی تەندروستییە و تاقیگەی دوەمیش كۆمەڵەی تاقیگە زانستیەكانی سەر بە فەرمانگەی شاری پزیشكی فێركاری بەغدایە ، هەروەها دوپاتیكردۆتەوە كە لەو تاقیگەیاندا دەتوانرێت سەرجەم جۆرەكانی كۆرۆنا ئاشكرا بكرێت .

وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی دوپاتیشیكردووەتەوە كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبون بەجۆری نوێی كۆرۆنا لەعێراق دەرنەكەوتوە .



هەفتە پێشتر - Jan 13 2021 3:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر