موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و پشتیوانی خۆشی بۆ چاكسازییەكانی مستەفا كازمی ڕادەگەیەنێت.
حەیدەر جابری وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی موقتەدا سەدر،پەیامێكی موقتەدا سەدری بڵاوكردەوە ، كەتێایدا هۆشداری داوە لەو دەنگۆیانەی باس لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن .
سەدر لە پەیامەكەدا پشتیوانی بۆ چاكسازییەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق،راگەیاندوەو بەپێویستی زانیوە پەلە بكات لە لێرپرسینەوەی گەندەڵكاران.
داواشیكردووە، عێراق جێگرەوە بۆ گاز و وزەی كارەبا بدۆزێتەوە،بە تایبەت كە ئێران هەناردەی كارەبا و گازی بۆ عێراق ڕاگرت.
|