رافیدەین ٥ ملیۆن دینار دەدات بە مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا

2021-06-15   |  
بانکی رافیدەین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە راگەیەندراوێکی بانکی رافیدەیندا ھاتووە، بانکەکەیان بڕی ٥ ملیۆن دیناری عێراقی بە قەرز دەدات بە مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا.

لە راگەیەندراوەکەی بانکی رافیدەیندا ھاتووە، سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق لە زانکۆ حکومی و ئەھلیەکان ئەو قەرزە دەیان گرێتەوە، ئەمەش لە پێناو ئاسانکاری تێچووی توێژینەوەکانیان و ھاندانیان بۆ پێشکەش کردنی باشترین توێژینەوەی زانستی.
بانکی رافیدەینی عێراقی لە ساڵی ١٩٤١ دامەزراوەو ١٤٦ لقی لە ١٩ پارێزگاکەی عێراقدا ھەیە، ھاوکات لەسەر ئاستی درەوەی عێراقیش لە ھەریەک لە وڵاتانی میسر و ئەردەن و ئیمارات و لوبنان و بەحرەین و یەمەن، لقی ھەیە.