بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لە پەروەردەی شارەكان دەكات هیچ مامۆستایەكی وانەبێژ نەبەخشن
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی نوسراوێكی ئاڕاستەی پەروەردەی شارەكردوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ئاگاداری هەموو بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرێتییەكانیان بكەن، بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە ، نابێت مامۆستایانی وانەبێژ ببەخشرێن، یان لە شوێنێكی تر دابنرێن.
جەخت لەوشەكراوەتەوە، هەر بەڕێوەبەرێك پابەند نەبێت بە بڕیارەكەوە سزادەدرێت.
|