ئابوری

عێراق دووەمین گەورەترین ھاوردەکاری کەلوپەلی ئێرانە


 

عێراق دووەمین گەورەترین ھاوردەکاری کەلوپەلی ئێرانەو لە نۆ مانگی رابردوودا بەبڕی ٥.٩ ملیار دۆلار لە ئێرانەوە ھاوردەی عێراق کراوە.

"فەرزاد بیلتن" بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ٩ مانگی رابردوودا عێراق دووەمین گەورەترین ھاوردەکاری کەلوپەلی ئێران بووە بە بڕی ٥.٩ ملیار دۆلار. وتیشی، ھەناردەکردن بۆ عێراق نزیکەی ٢٠ ملیۆن تۆن بووە و ٢٣.٦٪ ی ھەناردەی ئێرانی پێکھێناوە، بەڵام داخستنی دەروازەکان بۆ نزیکەی ٣ مانگ بەھۆی کۆرۆناوە و رێکارەکانی عێراق بۆ ھەناردە نەکردنی پێویستییە کشتوکاڵییەکان، لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم ئێران بوون بۆ ناردنی شمەک و پێویستی بۆ ئەو وڵاتە.

بە وتەی ئەو لێپرسراوە، ئاسن و پلاستیک و چیمەنتۆ و بەرھەمە خۆراکییەکان و شیرینی لە گرنگترین بابەتە نانەوتییەکانن کە ھەناردە دەکرێن.



مانگ پێشتر - Jan 13 2021 12:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123