جارێکیتر ئەرژەنتین گرێ کوێرەی چیلی بۆ نەکرایەوە

2021-06-15   |  
ئەرژەنتین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکیتر مێسی و ھاوڕێکانی گرێی بردنەوەیان لە بەرامبەر چیلی بۆ نەکرایەوە و بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک تیپەکەی سکالۆنی نەیتوانی براوە بێت .

لە یەکەم یاری کۆمەڵەی یەکەمی کۆپا ئەمریکا ھەردوو ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین و چیلی بەیەک گەیشتن .
یەکەم خاڵی وەرچەرخان لە یارییەکەدا کەوتە دەقیقەی ٣٣ کاتێک لیۆنێل مێسی بە لێدانتێکی راستەوخۆی جوان گۆڵی پێشکەوتنی بە تانگۆ بەخشی .
ئەگەرچی بەشی یەکەم بەسودی کورانی تانگۆ کۆتایی ھات ، بەڵام یاریزانەکانی چیلی رێگەیان نەدا ئەو سیناریۆیە بۆ بەشی دووەمی بەردەوام بێت ، کاتێک لە دەقیقەی ٥٧ داوەر بە پشت بەستن بە ڤار فیکەی پەناڵتی بەسودی لاروخا لێدا و ئەگەرچی ئارتورۆ ڤیداڵ نەیتوانی سەرکەوتوو بێت بەڵام ئیدواردۆ ڤارگاس زیرەکانە تۆپەکەی خستە ناو خانەی گۆڵ و گۆڵی بەرامبەر بونەوەی کردەوە و یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ ھەرلایەک کۆتایی ھات  و ھەردولا بە خاڵێکەوە یاریگایان جێھێشت .