باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد بڵاویکردەوە، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی، کە بڕیارە ڕۆژی ھەینی بەڕێوەبچێت، ١٤ سندوقی دەنگدان بۆ ھاوڵاتیانیان، لە شەش پارێزگای عێراق دادەنرێت، کە شەش سندوقیان لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی دەبێت و ئەوانی تریش لە پارێزگاکانی بەغداد و بەسڕە و نەجەف و کەربەلا دەبن.
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد، داوای لە ھاوڵاتیانی لە عێراق کرد، کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاترە بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بکەن و دەرگای ناوەندەکانی دەنگدانیش کە لە نێو باڵیۆزخانەکانی ئێراندا دەبێت، لە سەعات ٨ی بەیانی تاکو ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت.