هەمەڕەنگ

یاریزانێكی ڕوسیی كارێكی خێرخوازی ئەنجام دەدات



 یاریزانێكی بەناوبانگی ڕوسی " ڕوسلان  پرۆڤودنیكوڤ "  لە كارێكی خێرخوازییدا پشتیوانی خۆی بۆ منداڵێكی تووشبوو بە پوكانەوەی ماسولكەكان دووپاتدەكاتەوە.،ئەویش بە ئەنجامدانی ماراسۆنێك  و ڕۆشتنی ١٠٠ كلم  بەپێی لەناوچەی "خانتی مانسی " لە وڵاتی سیبریاوە ، هاوكات ئەوی جێی‌ سەرنجە ئەو ناوچە بە كەشوهەوایەكی زۆر سارد ناسراوە .

ئەو كارە خێرخوازییەی ئەم یاریزانە ڕوسییە بەمەبەستی دەبڕینی پشتیوانی و هاوكاریی بووە  بۆ مندالێك بە ناوی " كۆستیا " كە تەمەنی تەنها ٢ ساڵە و تووشی پوكانەوەی ماسولكە بووە بۆ چارەسەركردنیشی  پێویستی بە  دەرزێك هەیە نرخی یەك دەرزیش ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلارە .

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم یاریزانە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاندووە ، توانیم  كارێكی زۆر ئەستەم بكەم ئەویش بە ئەنجامدانی ماراسۆنێك لە شارۆچكەی" بیریۆزوفۆ "  بۆ شارۆچكەی " ئەگرایم " لە سیبریا  و بڕینی ١٠٠ كلم بەپێ . كە پلەی گەرمی تێیاندا ٣٠ پلەی ژێر سفرە .

 ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشكرد ، دڵنیایە لەوەی ئەم ماراسۆنە یارمەتی تەواوی خێزانی ئەم منداڵە دەدات ئەو پارەی پێوستیانە بتوانن كۆیبكەنەوە بۆ تێچووی چارەسەرەكەی .

 لە ئێستاشدا   لە وڵاتی ڕوسیادا نزیكەی ٣هەزار منداڵی هاوشێوەی ئەم منداڵە هەن كە بە دەست توشبوون بە پوكانەوەی ماسولكەوە دەناڵێنن .

ڕوسلان  پرۆڤودنیكوڤ  یاریزانێكی بە ناوبانگی ڕوسیە ، پاڵەوانی پێشووی یاری بۆكسێن بووە ، لە ماوەی ڕابردوودا لەنێوان ٣٠ ڕووبەڕوبوونەوەدا ٢٥ یاری بردووەتەوە .



هەفتە پێشتر - Jan 12 2021 8:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1