بەراورد بە ١١ مانگی ڕابردوو نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار كرد
بەراورد بە ١١ مانگی ڕابردوو، بەهای نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار كرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت ٥٦ دۆلاری تێپەڕاند.
بە كاریگەریی كەمكردنەوەی خستنە بازاڕ و كەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریكا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت بە ڕێژەی لە سەدا ١ پۆینت ٤١ و بە بڕی ٧٨ سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە ٥٦ دۆلار و ٤٥ سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە ڕێژەی لە سەدا ١ پۆینت ٣٠ و بە بڕی ٧٠ سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە ٥٢ دۆلار و ٩٤ سەنت، ئەمەش بەرزترین نرخی نەوتە كە لە ١١ مانگی ڕابردوودا تۆماركرابێت.
|