بڕێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە ھەرێمی کوردستان

2022-08-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕی ٢٧ ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، بەشێکی تری چەکی شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووە، کە بڕەکەی ٢٧ ملیار دینارە. 

لەو بڕە پارەیەش حەوت ملیار دینار بۆ سلێمانی و ١٥ ملیار دینار بۆ ھەولێر و پێنج ملیار دیناریش بۆ دھۆک تەرخان کراوە. 

وتیشی، دوای رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت. 

 


 زۆرترین خوێندراو