کوردستان

ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم كۆدەبێتەوە


ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەكردنی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵەكانی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی هەرێم دەستپێكردووە و داوای لە هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی كردووە لە ماوەی مانگ و نیوێكدا ڕەشنووسی پڕۆژەكە ئامادە بكەن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی حەوت ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نیە و لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە ساڵی ٢٠١٤ هیچ پڕۆژە یاسایەكی بوودجە ئامادە نەكراوە.



هەفتە پێشتر - Jan 12 2021 9:39AM
Print Friendly and PDF
زیاتر