زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی دانیشتوانی عێراق ئاشکرادەکرێت

2021-06-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ساڵانە ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە تێکڕای ٨٥٠ ھەزار کەس بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات.

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، سیاسەتێکی تایبەت نییە بۆ سنوردارکردنی چڕی دانیشتووان، ئەو وڵاتانەشی سیاسەتیان داناوە روبەڕووی کەمی دەستی کار و توانای گەنجان بۆ کارکردن بوونەتەوە. 


وتیشی ژمارەی دانیشتووانی عێراق ساڵانە ٨٥٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات و کار دەکەن لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک. 


بە وتەی ھنداوی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی عێراق بەراورد بە وڵاتانی تر زیاترە، بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ٤٠ ملیۆنی تێپەڕاند، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٧٩ ژمارەیان ١٢ ملیۆن بووە و لە ساڵی ١٩٩٧یش بۆ ٢٢ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.